لە پێنجوێن دوو ڕۆژ پشووى فەرمى ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى بارینى بەفر و دروستبوونى شەختەیەکى زۆر بڕیاردا بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لە پێنجوێن بکرێتە پشووى فەرمى لەسەرجەم فەرمانگەکانى حکوومەت.

ئەمڕۆ شەممە (22/کانوونى دووەم/2022)،  زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، بە هۆى بارینى بەفرێکى زۆر و دابەزینى پلەکانى گەرما، کە ئەمەیش ئاستەنگى هاتووچى لە سنوورى قەزاى پێنجوین دروستکردووە، بڕیارماندا سبەى یەکشەممە و دووشەممە بکرێتە پشووى فەرمى.

زانا رەحمان ئاماژەى بەوەشکرد، لە ڕۆژانى (23 و 24-1-2022) پشووى پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانى سنووری قەزا پێنجوێن و ئەم بڕیارە هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێزیش دەگرێتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕاگەیاندنى پشووى فەرمى لەو قەزایە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لەکاتێکدایە، پلەکانى گەرما لە پێنجوێن (ـ 24) پلەى سیلیزى دابەزى، ئەم رووداوە سروشتییە بووە جێگەى سەرسوڕمانى شارەزایانى کەشناسى لە هەرێمى کوردستان. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین