وەزارەتى پەروەردە حەوت ڕۆژ پشووى فەرمى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ ماوەى یەک هەفتە پشووى فەرمى لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن ڕاگەیاند و دەشڵێت، تاوەکو (30-1-2022) دەبێتە پشوو.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (22/كانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی، تاوەکو ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە (31-1-2022) پشووى فەرمى دەبێت لەسەرجەم قوتابخانە حکوومى و ئەهلییەکان

 

دەقی راگەیێندراوى وەزارەتی پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان: 

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : 

1- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە 30ی 1ی 2022 واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. 

2- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە 31ی 1ی 2022  دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن  بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر 9:30 ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەستپێدەکات . 

3- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

4- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.

ئالان حمە سعید

وەزیری پەروەردە

22ی 1ی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین