بافڵ تاڵەبانی: بەرهەم ساڵح بەربژێری یەکێتییە کوردستانی

نوچەنێت

بافڵ تاڵەبانی، دوای کۆبوونەوەی ئەنجامەنی سەرکردایەتی بەرهەم ساڵح-ی وەک بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (  ٢٣/کانونی دووەم/2021 ) ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ راگەیاندنی بەربژێری فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ,بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە و د.بەرهەم ساڵح وەک بەربژێری یەکێتی دەستنیشانکرا. 

دوابەدوای کۆبوونەوەکە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند "کۆبوونەوەکە هەڵوەستەی جددی لەسەر پرسی بەربژێرکردنی سەرۆککۆمار کردو پێیوابو،و کە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەکڕیزی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەنگاوی ناوە و رێککەوتنیان لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی واژۆ کردووە.  لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیان بەربژێرێکی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەشکردووە".

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند کە""مادەم لایەنی دیکە، دوور لە پرەنسیپی تەوافق بەربژێری خۆیان پێشکەش دەکەن، یەکێتیش مافی خۆیەتی کە پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستیحقاقی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بزانێت، بۆیە داکۆکی لە مافی خۆی دەکات و سازشی لەسەر ناکات. ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە کە هەڤاڵ دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح"ە.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی "بەقوڵی بژاردەکانی بەردەم یەکێتی بۆ خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق و پۆستی سەرۆککۆمار تاوتوێ کردووە، جەختی لەوەکردووەتەوە کە لەم قۆناخەدا پێویستە داکۆکی تەواو لەم ئیستیحقاقەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکرێت و بپارێزرێت".

پێشتر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە فەرمی بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق، رانەگەیاندبوو. چاوەڕوان دەکرا لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەوان بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرێک دروست ببێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین