کەشناسى هەرێم: ئەگەر باران بارین هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و هەندێجار هەور دەبێت و ئەگەرى باران بارین هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتى بوونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى ناوچەکەمان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم.

کەشناسى هەرێم روونیشکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراورد بە چەند ڕۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بە خۆوە بینیووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین