کەشناسى: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت درەنگانى ئەمشەو چوارشەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە نزم بوونەوەى زیاتر دەکات و بەفر و باران دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، ئەم شەو چوارشەممە لە کاتەکانى درەنگدا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان، لەگەڵ بارستە هەواییەکى سارد.

کەشناسى هەرێم سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى دەڵێت، سبەى پێنجشەممە پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوەى زیاتر دەکات بەفر و باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت. لە دواى نیوەڕۆ رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین