گوگڵ یادى له‌دایكبوونى سوعاد حوسنى ده‌كاته‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى گوگڵ له‌ په‌یجى سه‌ره‌كى خۆى یادى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو سوعاد حوسنى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ ساڵى 1943 له‌ قاهیره‌ له‌دایكبووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ى كانوونى دووه‌مى 2022  ماڵپه‌ڕى به‌ناوبانگى گوگڵ به‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ك یادى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى میسڕى سوعاد حوسنى ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى كه‌ به‌ "ساندریلاى شاشه‌ى عه‌ره‌بى" ده‌ناسرێت.

سوعاد حوسنى له‌ قاهیره‌ له‌ 26ى كانوونى دووه‌مى 1943 له‌ دایكبووه‌ و له‌ خێزانێك كه‌ ره‌چه‌ڵه‌كیان بۆ شام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌گوترێت" كوردن" له‌ ماوه‌ى كاركردنى زیاتر له‌ 90 فیلمى هه‌بووه‌ و له‌ ساڵى 2001 له‌ 21ى حوزه‌یران له‌ شوقه‌كه‌ى خۆى له‌ له‌ندن كه‌وته‌ خواره‌وه‌  و گیانى له‌ده‌ست دا، ئێستایش له‌باره‌ى مردنه‌كه‌ى ناڕۆشنییه‌ك هه‌یه‌.

له‌ چه‌ندان هه‌ڵسه‌نگاندن سوعاد حوسنى به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهاندا ناسراوه‌ له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا.




 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین