هێزەکانى پشتیوانى دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران هێزەکانی پشتیوانی/2 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (کانوونى دووەم/26/2022)، وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/2 گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە."

لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە ئاماژە بەوەدەات، "بەفەرمانی ژمارە 228ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە بەرواری 25 کانوونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی 70وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ 1، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر سەبارەت بە هێزەکانى پشتیوانى/ 1 و 2، میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەڤانی وەزیری پێشمەرگە، بە رووداوی راگەیاند، هاوشێوەی لیواکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە هاوکاریی هاوپەیمانان مووچەیان پێدەدرێت، هەر ئیمتیازێکی دیکە هەبێت بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەوانیش دەبێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین