لەڕێگەى ماڵپەڕێکەوە هاووڵاتیان دەتوانن کات و بڕى کارەباى بەکارهێندراوى ماڵەکەنیان دەزانن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خزمەتگوزارییەکى نوێ ڕادەگەیێنێت، کە لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕێکەوە ئاگادارى پسوولە و بڕى کارەباى بەکارهێندراویان بن.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى کارەبا، "خزمەتگوزارییەى کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتە کار، بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکەوێتە کار.

وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "لەم خزمەتگوزارییە هاووڵاتییان بە نووسینی ژمارەی ئەژمارەکەیان دەتوانن پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن. بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە سەردانی ماڵپەری پسولە بکەن."

بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە pswla.com

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین