کەشناسى هەرێم: بارینى باران ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە کات و شوێنى جیا جیا.

ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، بارینى باران ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێمى کوردستان روونیکردەوە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری درووسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە زۆربەی ناوچەکاندا هەیە لە پێش نیوەرۆ کاریگەریەکەی نامێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین