رێكه‌وتێكى سه‌یر له‌ ژیانى عه‌بدوڵا غه‌یس رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

دوێنێ هه‌ینى یادى له‌دایكبوونى عه‌بدوڵا غه‌یس هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ بوو كه‌ له‌ فیلمى رساله‌ رۆڵى ئیمام حه‌مزه‌ى بینیوه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌یه‌كى میسڕى رێكه‌وتێكى ژیانى ئه‌و پیاوه‌ ئاشكرا ده‌كات.

دوێنى 28 ى كانوونى دووه‌م یادى له‌دایكبوونى عه‌بدوڵا غه‌یس بوو، رۆژنامه‌ى "الیوم السابع" كه‌ رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى میسڕییه‌ بابه‌تێكى كورتى له‌سه‌ر ئه‌و  هونه‌رمه‌نده‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  و تێیدا هاتووه‌ عه‌بدوڵا غه‌یس له‌م رۆژەدا له‌ ساڵى 1930 له‌دایكبووه‌، له‌ 13 ئادار 1993 كۆچى دوایى كردووه‌، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت براكه‌یشى كه‌ ناوى حه‌مدى غه‌یس بوو هونه‌رمه‌ند بوو،  ئه‌ویش له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى 1924 له‌دایكبووه‌ و له‌ ئادارى 2006 مردووه‌. واته‌ مانگى له‌دایكبوون و مردنیان وه‌ك یه‌ك بووه‌.

عه‌بدوڵا غه‌یس له‌ ژیانى هونه‌ر 19 فیلمى هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ناوبانگترینیانى ئه‌وه‌یان بووه‌ كه‌ له‌ فیلمى "رساله‌" رۆڵى حه‌مزه‌ى مامى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌دى بینیوه‌. رۆڵى عه‌بدوڵا غه‌یس به‌شێوه‌یه‌كه‌ له‌ فیلمه‌كه‌ كه‌ تا ئێستایش ره‌خنه‌گران قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

عه‌بدوڵا غه‌یس هه‌ر زوو له‌ هونه‌ر داده‌بڕێت و به‌شدارى هیچ كارێكى هونه‌ریى ناكات، كچه‌ براكه‌ى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "مامم بۆ بڕیارى وازهێنان له‌ هونه‌ر هه‌ستى به‌ غه‌مبارى ده‌كرد".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین