لە ساڵى ڕابردوو (61) هەزار مەتر دووجا زەوى لە مین پاککراونەتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگاى گشتیى کاروبارى مین لە هەرێمى کوردستان ژمارەى ڕووبەرى ئەو زەوییانەى لە ناوچە جیاوازەکان پاککراونتەوە لە مین ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، (21) کێڵگەى زەوى دواى پاککردنەوەیان ڕادەستى خاوەکانیان کراونەتەوە.

دەزگاى گشتیى کاروبارى مین لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامارى کاروچالاکییەکانى ساڵى ڕابردوو ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە، "تەنھا لە ساڵی (2021) دا، (601,151) مەتر دووجا زەوی، لە مین و تەقەمەنی پاککراونەتەوە."

دەزگاى گشتى کاروبارى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر روونیدەکاتەوە، تا ئێستا "(21) کێڵگە و (7) شەڕگە، دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و دەتواندرێت بۆ کاری کشتوکاڵی، ئاژەڵداری، پرۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان بەکاربھێندرێنەوە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، تا ئێستا  لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان ئێستا بە هەزار هاووڵاتى گیانیان لەدەستداوە یاخود کەمئەندام بوونە، بە هۆى چەندنى ژمارەیەکى زۆرى مین لە لایەن ڕژێمى پێشووى عێراق، کە تاوەکو ئێستا ناوچەیەکى زۆر ماون لە مین و تەقەمەنییەکان پاکبرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین