سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى شێخ خاڵس بەرزنجى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆى لە بنەماڵەى شێخ خاڵس بەرزنجى دەکات و دەشڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵانێکى زۆر تەمەنى بۆ پەروەردە و پەروەردەکاران بەخشى.

ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ کۆچی دواییی شێخ خالس بەرزنجی، لە پەیامێکدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە خزمەتی پەروەردە و پەروەردەکاران بەخشی و لەمبارەیەوە جێپەنجەی دیارە. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، شێخ خالس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری هەولێر و پەروەردەکاری بەئەزموونی کوردستان بوو.

 

دەقى پەیامى هاوخەمى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ بنەماڵەى شێخ خاڵس بەرزنجى:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ خالس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری هەولێر و پەروەردەکاری بەئەزموونی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و لە پەروەردەکارانی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە خزمەتی پەروەردە و پەروەردەکاران بەخشی و لەمبارەیەوە جێپەنجەی دیارە. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

29/2/2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین