پارتى: کاندیدمان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ناکشێنینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان سەبارەت بە کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ئاشکراى دەکات، هۆشیارى زێبارى لە خۆکاندیدکردنى بۆ ئەو پۆستە ناکێشتەوە و هیچ کێشەیەکى یاسایی نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (31/کانوونى دووەم/2022) مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو جەختیکردەوە کە تاوەکو ئێستا هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پشکی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێرە.

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، هیچ بڕیارێک نییە لەلایەن حیزبەکەیەوە بۆ کشاندنەوەى هۆشیار زێبارى و دەشڵێت، کاندیدەکەى پارتى کێشەیەکى یاسایی نییە.

ئەم قسانەى مەحموود محەممەد لە کاتێکدایە، لە دەستپێشخەرێکى سەرۆک مسعود بارزانى، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسى سەردانى نەجەف-یان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، بە ئامانجى تاوتوێکردنى ڕێگاکانى پێکهێنانى کانبینەى نوێى حکوومەتى عێراق و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین