به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌ حه‌سه‌كه‌ هه‌ڵگرت کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌ رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵگرت و فه‌رمانده‌یى گشتى هه‌سه‌ده‌یش ئاشكراى ده‌كات له‌ هێرشه‌كه‌ى زیندانى سناعه‌ له‌ غوێران 374 تیرۆریستى داعش كوژراون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022 ده‌ستەى ناوخۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا  قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌ ته‌واوى حه‌سه‌كه‌ و ده‌وروبه‌رى هه‌ڵگرت و له‌ برى ئه‌وه‌ له‌ ته‌واوى رۆژئاواى كوردستان له‌ كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌وه‌ تا شه‌شى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى سنووردارى راگه‌یاند.

بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر زیندانى غوێران له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ سه‌پێندرا بوو كه‌ له‌ 20ى ئه‌و مانگه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش ئه‌نجام درا بوو.

ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به‌ “هه‌سه‌ده‌” له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سووریا پلانى بۆ دانرابوو، تیرۆریستانى داعش له‌ سنوورى عێراقیشه‌وه‌ بۆ پاڵپشتى هێرشه‌كه‌ هاتبوون".

هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ى قوربانییه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "121 كه‌س له‌ شه‌ڕڤانان و كاركه‌رانى زیندانه‌كه‌ و چوار هاووڵاتیش شه‌هیدبوون" سه‌باره‌ت به‌ كوژراوانى داعشیش ده‌ڵێ، "374 تیرۆریستى داعش له‌و شه‌ڕه‌ كوژراون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین