له‌ وه‌رگرتنى ڤاكسین ئاسانكاریى بۆ قوتابیانى سه‌رووى 12 ساڵ ده‌كرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌ رێكارى ته‌ندروستى ئه‌وا رێكارى كارگێڕیى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌شڵێ، "ئاسانكارى بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین بۆ منداڵانى سه‌رووى 12 ساڵ ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا دووپات له‌سه‌ر گرنگى خۆپاراستن و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یتى:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا ماوەیەک ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە ، لە ئێستاشدا ئامارەکانی توشبوان بە ڤایرۆسی(کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزیدایە ، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بە باشی بەرێوەبچێت لەوبارەیەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە : 
١-  بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر . 
٢- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی  تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان . 
٣- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران  دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم  پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری ١٠ی ٢ی ٢٠٢٢.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین