شنروێ مستەفا: پێمدەڵێن لەسەر شاشە بە دەنگی بەرز پێمەکەنە رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

شنروێ مستەفا ماوەی پێنج ساڵە کاری پێشکەشکاری دەکات، ئەو دەڵێت: بە پڕۆگرامی جوانکیلە زیاتر ناسرام و تەنیا رەخنەی لێم دەگیرێت ئەوەیە کە پێمدەڵێن لەسەر شاشە بە دەنگی بەرز پێمەکەنە.

بواری بەرنامەکانی شنروێ( پڕۆگرامی خواردن، مەگەزین، فاشن)ە. تا ئێستا لە دوو کەناڵی جیاواز کاری کردووە. لە بواری پێشکەشکاریدا خۆی کەسێکی سەرکەوتوو دەزانێت" زیاتر بەهۆی پڕۆگرامی جوانکیلە چوومە ناوخەڵکەوەو هەست دەکەم لەم بوارەدا سەرکەوتووبووم".

لە بارەی ئەو رەخنانەی کە لە شنروێ دەگیرێن گوتی"هاوڕێکانم رەخنەم لێناگرن، بەڵام وەکو ئامۆژگاری بەردەوام ئامۆژگاریم دەکەن، تاکە رەخنە کە بەردەوامی لە لایەن ماڵەوە و هاوڕێکانم ئەوەیە، کە پێم دەڵێن بەدەنگی بەرز پێمەکەنە لەسەر شاشە، وەکو رەخنە تا ئێستا هیچ رەخنەیەکم لێنەگیراوە بۆ ئەوەی کارم لێبکات".

جوانکاری بووەتە دیاردە لە نێو کچەمۆدێل و پێشکەشکارەکان، ئایا شنروێ چەند جوانکاری کردووە؟ ئەو دەڵێت تەنیا دووجوانکاریم ئەنجامداوە ئەویش" جوانکاری لوت و ددانم کردووە. بە تەمای هیچ جوانکارییەکی دیکە نیم".

سەبارەت بە خولیاکانی تری جگە لە پێشکەشکاری، شنروێ حەزدەکات لە بواری سەربازیدا کاربکات"زۆر زۆر حەزم دەکرد لەبواری سەربازی کاربکەم و ببومایە بە ملازم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین