وەزارەتى شارەوانى وەرگرتنى پارە بەرامبەر وەستاندنى ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام ڕەتدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى وەستاندنى ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانى هەولێر و وەرگرتنى پارە لەلایەن حکوومەتەوە ڕاگەیێندراوێکد بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،"ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکى فەرمى نییە."

ئەمڕۆ سێشەممە (1/كانوونى دووەم/2022)، دواى بڵابوونەوەى هەواڵى وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی هەولێر دەبێتە پارە، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت ئەم بابەتە پێش کابینەى نۆیەم سەرى هەڵدا، بەڵام "جارێکى تر خرایە خرایەوە ژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت."

وەزارەتى شارەوانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى ڕەتیدەکاتەوە ئەم هەواڵە بنەمایەکى فەرمى هەبێت و دەشڵێت، "هەر پرۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ بكرێن، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین