لەقەزاى پشدەر بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و بریندار هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

لە ئەنجامى ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانى ئاسایش و تۆمەتبارێکى ماددەى هۆشبەر لە سنوورى قەزاى پشدەر، دوو کارمەندى ئاسایش بریندار دەبێ و تۆمەتبارەکەش دەستگیردەکرێ.

ئەمشەو سێشەممە (1/شوبات/2022)، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، بە رووداوی راگەیاند، دواى ئەوەى هێزێکى ئاسایشى سلێمانى ویستویانە تۆمەتبارێکى ماددەى هۆشبەر دەستگیربکەن، کە فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە،  ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و چەند کارمەندێک بریندار بوونە.

ڕووبەڕووبوونەوەکەى ئەمشەوى نێوان ئاسایشى سلێمانى و تۆمەتبارەکە لە بازگەی بانوەقەل لەسنوری گوندی توەسورانی سەر بە قەزای  پشدەر ڕوویداوە، بەڵام توانراوە تۆمەتبارەک بە برینداری دەستگیر بکرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین