کەمپى مەخموور بۆردوومانکرا کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئەمشەو کەمپى مەخموورى بۆردوومانکردوو و فەرماندەیەکى سەربازیش دەڵێت، چەند سەنگەرێکى هێزەکانى پەکەکەش بووردومانکراون.

ئەمشەو سێشەممە (1/شوبات/2022)، سیروان بارزانی بە رووداوى رایگەیاند، فڕۆکییەکى جەنگى دەوروبەری کەمپی مەخموور و سەنگەرێكی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە سنووری چیای قەرەچووخ بۆردوومانکردووە.

دەشڵێت، بۆردوومانەکە کەمپی ئاوارەکانی مەخمووری گرتووەتەوە و، بۆمب بەر ناو کەمپەکە و چیاکەی نزیکی کەوتووە. پێدەچێت فڕۆکە بن و هێشتا زیانەکانی نەزانراون.

بەپێى زانیارییەکان فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و له‌ناو مه‌خمووریش ئاگری ئه‌و بۆمبانە بینراوه‌، كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ كراون.

هەر ئەمشەو لە شنگال فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بارەگایەکى پەکەکەیان لە چیاى شنگال بۆردوومان کرد، بەپێى زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین