ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا سەردانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ڕەوشى کۆچبەران لە دەرەوە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022)، فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات."

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.

دووەم: خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.

سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.

چوارەم: خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین