پەیامێکى سەرەخۆشى لە مەسرور بارزانییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى پسپۆڕى یاسایى و دەستوورى عێراق‌ په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشی ئاراستەى‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی "تارق حەرب"م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو."

ئەمڕۆ بەیانى لەتەمەنى (78) ساڵى دا، تارق حەرب پسپۆڕى بوارى یاسایى و دەستووریى لە ماڵەکەى خۆى لە کازمیە کۆچى دواییکرد.

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی "تارق حەرب"م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین