لە هەولێر پشیلەیەکى کێوى دەگمەن ئازادکرا رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئازادکردنى  پشیلەیەکی کێوی دەگمەن لەناوچە پارێزراوی زورگەزراو لە سنوورى قەزاى مەخموورى سەر بە پارێزگاى هەولێر ڕادەگەیێنێت.

دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى روونیشدەکاتەوە، ئازادکردنى ئەو پشلیە کێویە بە هاوکارى رێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە بە ئامادەبوونی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی خزمەت گوزاری و ژینگەپارێزی و پۆلیسی دارستانی ژینگەی هەولێر و فەرماندەی پێشمەرگەی ژینگەو بۆردی رێکخراوە ژینگەیەکانی هەولێر و رێکخراوی ئەرین بۆ سروشت پارێزی ئاژەڵان،پێشیلەیەکی کێویان ئازاد كرد لە ناوچەی زورگەرزراو.

ئەم جۆرە پشیلە کێویە بە پشیلەی دارستان ناسراوە، یەكێكە لە پشیلە دەگمەنەكانی جیھان كە تۆمار كراوە لەرێكخراوی (IUCN) نێودەوڵەتی.

دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى دەشڵێت، "داوا لە ھاوڵاتیان دەكین خۆیان بەدوور بگرن لە راوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی، چونكە مەترسی دروست دەكات لە ھاوسەنگ راگرتنی سیستەمی ژینگەیی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین