لە چەمچەماڵ بە هۆى ڕووداوى هاتووچۆ هاووڵاتییەک گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى هاتوچۆی چەمچەماڵ، مردنى هاووڵاتییەک بە هۆى ڕوودانى پێکدانان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و پیکابێکى فۆرد ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەى چەمچەماڵ ـ سەنگاو بە هۆى پێکدانانى ئۆتۆمبێلێکى پیکاب فۆرد و ماتۆڕسکیلێک، شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە گیانى لەدەستدا.

پۆلیسى هاتووچۆى چەمچەماڵ لە ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر روونیکردۆتەوە، ڕووداوەکە کاتژمێر هەشتى ەیانى ڕوویداوە لەسەر ڕێگاى سەرەکى نێوان چەمچەماڵ و سەنگاو.

ئەو ئۆتۆمبێلەى خۆى لە ماتۆڕسکیلەکەى داوە، جۆرى پیکاب فۆردە و سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتییان بە هۆى ڕووداوى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان گیان لەدەست دەدەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین