گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: پێشتر کامیلی حاجی عەلی واژوی لەسەر ئەوەکردووە بە ئەنجامی کۆنگرە رازی بێت
سیهام میران-نوچەنێت
ئەمڕۆ ( 7/شوبات/2022 ) کامیلی حاجی عەلی بە میدیاکانی راگەیاند: بە ئەنجامەکانی کۆنگرەی حزبەکەی رازی نییەو سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.
رۆژی (5/شوبات/2022) بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنگرەی 12مینی خۆی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی 450 ئەندام بەست. لەم کۆنگرەیەدا تەنیا کامیلی حاجی عەلی خۆی بۆ رابەری گشتی بزووتنەوەکە بەربژێرکرد، بەڵام لە ئەنجامی کۆنگرەدا ئەم حزبە رایگەیاند کە ئەم بەربژێرە نەیتوانیوە(50+1)ی دەنگەکان بە دەستبهێنێت بۆیە عیرفان عەبدولعەزیز دەبێتەوە رابەری گشتی بزووتنەوەکە.
ئەحسەن حەسەن، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی سەبارەت بەم لێدوانەی کامیلی حاجی عەلی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند: لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ئامادەبوونی مامۆستا عیرفان و کاک حاجی کامیل، واژو لەسەر چەند خاڵێک کراوە یەکێک لەو خاڵانە ئەوەیە کە هەموان دەبێت بە ئەنجامی کۆنگرە رازیبن، ئەگەر رێژەی %51 هێنا ئەوکات دەبێت بەرابەر ئەگەر نەیهێنا دەبێت قبوڵی واقعەکە بکات، بەڵام کە ئێستا خۆیان بڕیاریان دا لەسەر ژمارەی ئەندامان و کاتی کۆنگرە و بەڕێوەچوونی سکاڵا لە چ شتیك دەکەی لە کاتێکدا هەڵبژاردنێکی روون و پاك بوو".
گوتەبێژەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت" لەو پرۆسەیەدا بزووتنەوەی ئیسلامی مەنهەج و پەیرەوێکی هەیە، پەیڕەوەکە پێشووتر قسەی لەسەر کراوە کە چوونەتە ناو هۆڵی کۆنگرە دەسەڵاتی باڵا ئەوکاتە ئەندامانی کۆنگرە دیاری دەکەن، ئەوکات پەیڕە و رابەر و مەکتەب سیاسی هەموو یەکسان دەبنەوە. ئەوان خۆیان رەزامەند بوون لەسەر ئەوەی کۆنگرە دەستکاری هەندێك خاڵی پەیڕەو بکات بۆ نمونە لابردنی دوو خول بۆ رابەری گشتی".
بەپێی ئەو ئەنجامەی کە بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی 12رایگەیاند: کامیلی حاجی عەلی نەیتوانیوە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت بەڵام بڕیاریاندا پۆستێکی بۆ دروست بکرێت بۆئەوەی دڵی نەڕەنجێت ئەویش سەرۆکی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامییە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment