قائیمقامیەتى سلێمانى: بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی ڕەتدەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر بڵاوبوونەوەى هەواڵى تێکدانى باخى گشتیى سلێمانى بۆ پڕۆژەیەکى بازرگانى، لەبەرامبەردا شارەوانى و قائیمقامیەتى سلێمانى ڕایدەگەینن، ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادرێ دەستکارى ئەو شوێنە مێژووییەى شارى سلێمانى بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/شوبات/2022)، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵیت، بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەتدەکەینەوە و ھەموو لایەک دڵنیادەکاتەوە بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێک لەم لەمجۆرە لە ئارادا نییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیشکردۆتەوە، باخی گشتی سلێمانی کە لە ساڵی (1937) دروستکراوە یەکێکە لە دێرینترین باخەکانی ئەم شارەیە ، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانی سلێمانی و یادەوەری خەڵکەکەی، بۆیە رێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت.

ئەم ڕاگەیێندراوەى قائیمقامیەتى سلێمانى لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژى ڕابردوو لە نێو سۆشیال میدیا دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، کە باخى گشتیى سلێمانى تێکدەرێت بۆ پڕۆژەیەکى بازرگانى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین