رۆژی یەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایە دیاریکرا کە لە سەر هوشیار زێباری تۆمارکراوە کوردستانی

نوچەنێت

دادگای باڵای ئیتیحادی، رۆژی یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایەی دیاریکرد کە لە دژی هوشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرابوو.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه( 9/شوبات/2022 ) دادگای باڵای ئیتیحادی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو( 13/شوبات/2022 )ی دیاریکرد ‌ بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و سکاڵایه‌ی له‌ دژی هۆشیار زێباری، بەربژێری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق تۆمار کراوه.

دادگای باڵای ئیتیحادی رۆژی (6/شوبات ) بەربژێرکردنی هوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق، بەهۆی سکاڵای چوار پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵپەسارد.‌

بڕیار بوو رۆژی (7/ شوبات/ 2022)، له‌ دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رۆککۆمارێکی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، بەڵام زۆربەی فراکسیۆنەکان بەشدارینەکردنی خۆیان لە دانیشتنەکە راگەیاند، بەو ئامانجەی هەموو لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتنێکی هاوبەش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین