لە ریستۆرانتێکی سلێمانی شەڕە تەقە روویدا کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی روداوی تەقەکردن لە ریستۆرانتێکی شاری سلێمانی، کەسێک برینداربوو ئەمڕۆ قائیقامیەتی سلێمانی قەدەخەکردنی لایڤ میوزیکی لەم ریستۆرانتە قەدەخەکرد.

ئەمڕۆ(10/شوبات/2022 ) قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقانیەتی سلێمانی لایڤ میوزیکی لە ریستۆرانتی ریحانە قەدەخەکرد. 

شەوی رابردوو لە ریستۆرانت و کافتریای ریحانە لە شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان چەند هاوڵاتییەک دروستبوو، تەقەی تێداکرا بەم هۆیەوە کەسێک برینداربوو. هەمان شەو تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. 

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند جارێک سکاڵای هاووڵاتیانی سنورەکەیان پێگەشتووە، بەشێوەیەکی فەرمی خاوەنی ریستۆرانتەکەمان ئاگادارکردەوە، کە رێگەیان پێنادرێت لایڤ میوزیک ئەنجام بدەن، لەکاتی پابەند نەبوونیان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین