یەکێتی زانایان: ناسر رەزازی داوای لێبوردن بکات کوردستانی

نوچەنێت

یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان، داوا لە هونەرمەند ناسر رەزازی دەکات، لە بەرامبەر ئەوەی "هەستی موسوڵمانانی بریندارکردووە" داوای لێبوردن بکات.

یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بە تۆمارێکی دەنگی ناسر رەزازی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، تێیدا باس لە مەککەو مەدینە دەکات، موسوڵمانانی توڕەکردووە. بۆیە دەڵێت: ناسررەزازی ئازادە لەوەی چۆن بیردەکاتەوە بەڵام ئازادنییە لەوەی سوکایەتی بە موسوڵمانان بکات.

دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی ناس رەزازی، بەشێک لە هونەرمەند و کەسایەتییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕی، لە بەرامبەردا بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و رۆشنبیرانی دیکە ناڕەزاییان دژی بەشێک لە قسەکانی دەربڕیوە.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بلاویکردەوە:لەو  ڤیدیۆییدا ناسر رەزازی، هەستی موسڵمانانی بریندار کرد، ئێمە لە یەکێتیی زانایانەوە سەرکۆنەی ئەو سووکایەتییانە دەکەین و پێمانوایە ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پێویستی بە داوای لێبووردن لە موسڵمانان هەیە، خەڵک بۆ خۆی ئازادە چۆن بیردەکاتەوە، بەڵام ئازاد نییە لەوەی سووکایەتی بە ئایینی ئیسلام بکات و، ناکرێت رێگە بەوە بدرێت ئەو پێکەوەژیانەی هەیە لەباربچێت و ئاشتیی کۆمەڵگە بشێوێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین