سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە وەزیرى رۆژشنبیرى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى کۆچى دوایی دایکى وەزیرى ڕۆشنبیرى، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (12/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو غه‌ریبه‌ عه‌زیز بارام ـ ى دایكیان، سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به ‌خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت."

دەشڵێت، "لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین