بەڵێندەرێک ئارى و سەپان خەڵات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڵێندەرێک لە شارى هەولێر ئەو دوو گەنجە خەڵات دەکات کە ئەمڕۆ بە دۆزینەوەى تەرمى دانەرى (10) مانگ کۆتییان بە گەڕان و پشکنین بە دواى تەرمى ئەو منداڵە هێنا.

ئەمڕۆ شەممە (12/شوبات/2022)، مه‌حموود محه‌مه‌د شه‌ریف، کە کارى بەلێندەرى دەکات، پێنج هەزار دۆلارى وەک دیارى بە ئارى مەهدى و سەپان سیامەندى بەخشى، لەبەرامبەر دۆزینەوەى تەرمى دانەر نەبەزى (10) کە لە لافاوەکەى هەولێر بێسەروشوێن بوو.

مه‌حموود محه‌مه‌د شه‌ریف، سەبارەت بە دیارییەکەى دەڵێت، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و دوو گه‌نجه‌، كه‌ كۆتاییان به‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانی دایكی و باوكی دانه‌ر هێنا، ئه‌و خەڵاتەم پێدان و سوپاسیانم كرد.

هەروەها ئاری مه‌هدی، یه‌كێك له‌و دوو گەنجەى كه‌ ته‌رمی دانه‌رییان دۆزییه‌وه‌، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، سوپاسی كاك مه‌حموود ده‌كه‌ین رۆڵی ئێمه‌ی به‌رز نرخاند، كاتێك له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی دایك و باوكی دانه‌ر رۆڵمان هه‌بوو و به‌ بڕێك پاره‌ هاوكاری كردین.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى (17-1-2022)، بە هۆى دروستبوونى لافاو لە چەند شوێنێکى شارى هەولێر و دەوروبەرى، لە ئەنجامدا ئومێد کە شوان بوو لەگەڵ دانەر نەبەز بە هۆى لافاوەکەوە بێسەروشوێن بوون، کە تاوەکو ئەمڕۆ تەرمى ئومێد نەدۆزرایتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین