سه‌میره‌ سه‌عید: پاره‌ له‌ پیاو خه‌رج ناكه‌م رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

سه‌میره‌ سه‌عید هونه‌رمه‌ندى مه‌غریبى له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى گوتى، قبوڵمه‌ پیاو پاره‌م لێ خه‌رج نه‌كات، به‌ڵام قبوڵ ناكه‌م پاره‌ى لێ خه‌رج بكه‌م.

سه‌میره‌ سه‌عید له‌ به‌رنامه‌ى "السیره‌" كه‌ له‌ كه‌ناڵى ئه‌بوزه‌بى پێشكه‌ش ده‌كرێت، باسى له‌ چه‌ند لایه‌نێكى ژیانى خۆى كرد و گوتى، "من له‌و كه‌سانه‌ دوور ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا بۆ پاره‌ لێم نزیك ده‌بنه‌وه‌".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى گوتى، "هاوسه‌نگى ده‌بێت له‌نێوان ژن و پیاو هه‌بێت، پیاو نابێت بۆ پاره‌ ژنێكى بوێ ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر ئاشكرا دیارن، من قبوڵمه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك پاره‌م لێ خه‌رج نه‌كات، به‌ڵام قبوڵ ناكه‌م پاره‌ له‌ پیاو خه‌رج بكه‌م".

سه‌میره‌ سه‌عید هونه‌رمه‌ندێكى مه‌غریبیه‌ و له‌ میسر نیشته‌جێیه‌ و له‌ساڵى 1958 له‌دایكبووه‌ و دووجار هاوسه‌رگیرى كردووه‌ و دواتر جیابووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین