لە سلێمانى سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستیشبه‌سه‌ر دوو چه‌كدا گیرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات و دەستیش بەسەر چەند چەکێکى بێ مۆڵەتى داگرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/شوبات/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دوو چالاکى جیادا سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستیشبه‌سه‌ر دوو چه‌كدا گیرا.

دواى دوو تۆمەتبارەکە تەقەیان کردووە لەلایەن بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا توانراوە تۆمه‌تباران به‌ناوه‌كانى (د ، س ، م - ش ، خ ، م ) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆرى ده‌مانچه‌.

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەش دەکات، "دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس زانیارى پێگه‌یشت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ چه‌كى بێمۆڵه‌تى پێیه‌، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه‌ شوێنى مه‌به‌ست و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ‌به‌ناوى (پ ، ر، س) ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆرى ئێم 16."

لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین