وەزارەتى ناوخۆ دەربارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى تاکسى مۆدێل بەرز بڕیارى دا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت کارى تاکسى ڕێنمایى ژمارە (7)ـى (2022)، دەخاتەبوارى جێبەجێکردن و بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل بەرزرەکان دەبێ تاکسییەکى مۆدێل کۆن هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/شوبات/2022)، فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، ڕێنمایى ژمارە (7)ـى (2022)ـى وەزارەتى ناوخۆ بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى مۆێل بەرز چووە بوارى جێیبەجێکردنەوە.

وەزارەتى ناوخۆ لە ڕێنمایەکەدا ئەم مەرجانەى دیاریکردنى کردووە بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل بەرز.

  1. دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکو ئەو تاکسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
  2. بۆ تۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی  مۆدیل کۆن  هەڵبوەشێننەوە.
  3. ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت تاکسیەکانیان بە ئارەزومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، رێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا سوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین