لە سلێمانی سێ کەس برینداربوون کوردستانی

نوچەنێت

لە شەڕی نێوان دووبنەماڵەدا لە سلێمانی، سێ کەس بە تالیبەر و گولـلە بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(13/شوبات/2022 ) بەهۆی شەڕەوە لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی، سێ کەس برینداربوون ئێستا لە نەخۆشخانەن.

بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان بە گولەو تالیبەر برینداربوون. شەڕەکە لە نێوان دووبنەماڵەدا بووەو تەقەیەکی زۆرکراوە.

سلێمان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرا رایگەیاند: کەمێک لە مەوبەر سێ کەسیان بە برینداری هێناوەتە نەخۆشخانەی شار، کە بەهۆی پێکان برینداربوون.

سلێمان نادر ئەوەشی راگەیاند: ئەم کەسانە بە هۆی شەڕی نێوان دووبنەماڵە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین