پۆلیسى سلێمانى: له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو نۆ کەس ده‌ستگیركران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022)، پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبو و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون."
لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى دا هاتووە، "ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن 8 تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێک و، دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف ، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا، دواتر له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت "
دەشڵێت، "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه ."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment