بەهۆی روداوی هاتوچۆ سێ کەس بوونە قوربانی کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی روداوێکی هاتووچۆ لە سۆران، کەسێک گیانی لە دەستدا و سیانی دیکە برینداربوون.

بە پێی راگەیێندراوێکی هاتووچۆی سۆران شەوی رابردوو(15/شوبات/2022 )لە جووتسایدی (سۆران- زارگەلی) بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ‌ کەسی دیکەیش بە سەختی بریندار بوون.

لە راگەیێةدراوەکەدا هاتووە: درەنگانی شەوی رابردوو لە لایەن رێپێدراوی هاتوچۆ ئاگادار کراینەوە، لە هەبوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە شەقام و شێلان، لە جوتسایدی زارگەلی، بەرامبەر گەراج بووە، بەداخەوە پیادەیەکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

جیا لە گیان لە دەستدانی گەنجێکی تەمەن 17ساڵ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو لە سەرنشینانی بە سەختی برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین