بارەگاى بارزانى: ئەمساڵ سەردانى هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردۆتەوە و ڕاگەیاندووە، بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەمساڵ مەراسیمى یادکردنەوە و سەردانى هاووڵاتیان بۆ سەر مەرزارى نەمران بەڕێوەناچێت.

بەهۆى هاتنى شەپۆلۆى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، پێش دوو هەفتە وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش ڕایاگەیاند، ئەمساڵ هیچ مەراسیم و کۆبوونەوەیەک بۆ بۆنە نەتەوەییەکان بەڕێوەناچێت.

 

 دەقى ڕاگەیاندراوەکەى بارەگاى بارزانى:

 

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چینوتوێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت.

وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین.

بارەگای بارزانی

٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین