زیگفرید مارتش دۆستى کوردى و ئەندامى پێشوى پەرلەمانى ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد کوردستانی

نوچەنێت:

زیگفرید مارتش، دۆستى کورد و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى ئەڵمانیا دواى ماوەیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەى دوێنێ لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دواییکرد.

زیگفرید مارتش، یەکێک لە دامەزرێنەرانى پارتى سەوز و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى ئەڵمانیا، کە بە زیگى بارزانى ناسرابوو لەلاى کوردان، دۆستێکى نزیکى کورد، ماوەى چەند ساڵێک بارى تەندروستى باش نەبوو.

زیگفرید لە دواى ساڵى (1991) یەکێک بوو لەو کەسانەى ڕۆڵێکى بەرچاوى هەبوو لە هێنانى چەندین رێکخراوى مرۆیى و خێرخوازى بۆ هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان، لەساڵی 2004-2014 لە هەولێری بەرپرسی ناوەندی کولتووری کوردی - ئەڵمانی بوو.

 زیگفرید مارتش لە (17-09-1953)لە شاری بۆخوم لەدایکبووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا. لە ساڵی (1989) بەرپرسی پارتى سەوز بووە لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن، هەروەها لە 1990 تاوەکو 2000 ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی نۆڕدڕاین ڤێستفالن بوو، دوێنێ (ژ5-2-2022) لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دواییکرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین