ئەمەریکا: هانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەدەین بە لەیەکتێگەیشتن گرفتەکان چارەسەر بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى و ماتیو تولەر لە دیدارێکدا، "جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە."

ئەمرۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022)، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهات و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران."

سەرۆک مسعود بارزانى و ماتیو تولەر هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیان "لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق" کردەوە.

هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی بە وردی بایەخ بە گۆڕانکاری و ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەدات و هانی هەموو لایەک و هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدات بە لەیەکتێگەیشتن و هەماهەنگی گرفتەکان چارەسەر بکەن."

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین