کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سلێمانی، ئەمڕۆ لە شاری هەولێریش گران بوو. سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دەڵێت: لە کوردستان پاڵاوگەیەکمان هەیە بەشی ئەوە ناکات بدرێت بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ناکات تا نەهێڵێت بەنزیینەکە گرانبێت، هەر بۆیە پەیوەستە بە نرخی سوتەمەنی لە جیهان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022  )جەنگی مەجید سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتی نوچەنێت، سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شاری هەولێر گوتی: هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان دەگەڕێتەوە کە تاکو (96)$ رۆشتووە، هەر لەبەر ئەوەیە سوتەمەنی وەکو نەوت، گاز، بەنزین هەموو بەیەکەوە گران بووە.

جەنگی مەجید ئاماژەیدا بە جۆرەکانی بەنزین کە" بەنزین گران دەبێت هەموو جۆرەکانی وەکو یەک گران دەبێت، بە گوێرەی نەوت گرانبوونە، بۆ نمونە نەوت بە $(50)بێت بەنزین دەبێت بە (500)دینار دەبێت بە (60)$ بەنزین دەبێت بە (600)دینار بە گوێرەی رێژەی گرانبوونی نەوتی جیهانییە ".

ئایا هەرێمی کوردستان بەشی ناوخۆ پاڵاوگەو بەنزینی نییە؟ جەنگی مەجید دەڵێت " ئێمە لە کوردستان پاڵاوگەیەکمان هەیە بەشی ئەوە ناکات بدرێت بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، یاخود ئەوە نییە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی بکات و نەهێڵێت بەنزیینەکە گرانبێت، هەر بۆیە پەیوەستە بە نرخی نەوت لە جیهان، بەڵام لە عێراق وانییە حکومەتی عێراقی نەوتی خاو دەداتە پاڵاوگەی خۆیان و پاڵپشتییان دەکات بۆیە لەعێراق لیتری بەنزین هەر بە (450)دینارە".

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند، "دەبوایە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکیان بدایە بە هاووڵاتیان لەسەر ئەو بابەتە، بۆ ئێمە نە گونجاوە لە پشت ئەوانەوە لێدوان بدەین، لە کاتێکدا ئێمە هیچ بەرچاو روونییەکمان نییە لەسەر ئەو بابەتە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین