چەند کەسێک بە بێ ئاگاداری حکومەت عەلوەی هەولێر دادەخەن کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

رەجەب حاجی عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی عەلووەی کاسبکاران دەڵێت، کۆمپانیایەک بەبێ هیچ بڕیارێکی حکومەت ئەوکارەیان کردووە، ئەوان بەکرێیان گرتووە بۆ سێ ساڵ ساڵێک رۆشتووە دووساڵ ماوە، دەبێت لەو شوێنە ئەو دووساڵە تەواوبکرێت ئینجا گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە(16/شوبات/2022 )رەجەب حاجی عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر، دەربارەی خۆپیشاندانی کاسبکارانی رێگای مەخموور بە نوچەنێتی راگەیاند"ئەو شوێنە گۆڕەپانی شوتی و گندۆرەیە کە لە هاویندا لەوێ دەفرۆشرێت، بە زستانیش سەیارەی باری لێ ڕادەگیرێت، چەند کەسێک شەو هاتبون گۆڕەپانەکەیان داخستبوو، گوایە نابێت لەو شوێنە کاری تێدا بکرێت بگوازرێتەوە بۆ عەلووەی تازە".

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو کەسانە کێبوون و حکومەت ئاگادارە کە ئەو کەسانە ئەو کارەیان کردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوە دەڵێت"نەخێر، لەلایەن حکومەتەوە نەبووە لەلایەن ئەو کۆمپانیانەوە بووە کە عەلوە تازەکەی دروست کردووە".

سەبارەت بە چارەسەری ئەو کێشەیە رەجەب حاجی گوتی"دامودەزگای حکومەت هەمووی تێگەشتوون، چونکە ئەو کۆمپانیایە بەبێ بڕیار ئەوکارەیان کردووە هیچ بڕیارێکی حکومەتییان پێ نەبووە کە ئەو گۆڕەپانە دابخرێت، ئەوان بەکرێیان گرتووە بۆ سێ ساڵ ساڵێک رۆشتووە دووساڵ ماوە، دەبێت لەو شوێنە ئەو دووساڵە تەواوبکرێت ئینجا گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵدرێت، سێ ساڵ جارێک دەبێت بە موزایەدەی شارەوانی بەکرێ دەدرێتەوە، ئەوان ئەو کارەیان کردووە گوایە پارەی حکومەتییان داوە لەوێ ئیشی پێنەکەن لەلای خۆیان ئیشی پێبکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین