سێ پیاو لەسەر بازرگانیکردن بە ئافرەتێکەوە دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت

باندێکی بازرگانیکردن به‌ مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە سێ کەس ده‌ستگیرکران، که‌ هه‌وڵیانداوه‌ بازرگانی به‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ بکه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(16/شوبات/2022  )بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، رایگه‌یاند، دوای ئاگادارکردنە‌وە‌ی  پۆلیسی ناوشاری سۆران لە‌وە‌ی باندێکی پێنج کە‌سی بازرگانیان بە ئافرە‌تێکی خوار 18 سـاڵی کردووه‌، به‌ بڕیاری دادوە‌ری لێکۆڵینە‌وە‌ی ســۆران توانرا تۆمە‌تباران بە‌ گوێره‌ی ماددە‌ی 6 لە‌ یاسای بازرگانی کردن بە‌مرۆڤ دە‌ستگیر بکرێن.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئیدارەی سۆران سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان گوتی: ‌دوو تۆمە‌تبار دانیـشتووی شاری ھە‌ولێرن، یە‌کێکیان دانیشتوی ئاکرێی و دوو تۆمە‌تباری دیکه‌ش دانیـشتووی سۆرانن.

شەماڵ دێواری،  روونیکرده‌وه‌، لە ‌دوایی دە‌ستگیـرکردنی تۆمه‌تباره‌کان، دانیان نا بە‌تاوانە‌کە‌‌ و رێکارە‌کانی لێکۆڵینە‌وە‌ی سە‌رە‌تایی لە‌گە‌ڵیان بە‌ردە‌وامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین