سەرۆک بارزانى: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئیتاڵیا لە عێراق، سەرۆک مسعود بارزانى جەخت لەوە دەکاتەوە، كە "هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، سەررۆک بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازى لە ماوریزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد، تێیدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەنگاوە دەستوریەکانی دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاڵوگۆڕکران."

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری تیرۆرستانی داعش ھەبوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتالیا لەگەڵ ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق."

سەبارەت بە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیتاڵیا، "جەخت کرایەوە لە پەرەپێدان و قوولکردنی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتالیا و بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی ئیتالیا و ھەرێمی کوردستان."

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەی دووپات کردەوە "کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین