فراکسیۆنێکى ئۆپۆزیسیۆنى پەرلەمانى ئەڵمانیا داواى بە جینۆساید ناساندنى ئەنفال و کیمیابارانى هەڵەبجە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە لەم مانگەدا، پەرلەمانى ئەڵمانیا کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسایەک لەبارەى بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، کە لەلایەن فراکسیۆنى چەپەکان پێشکەش بە پەرلەمانى ئەو وڵاتەکراوە.

 هێلین زۆمەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە فراکسیۆنی چەپەکان، کە هەر خۆشى خاوەنی پڕۆژەکەیە و بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند:  فراکسیۆنەکەی ئۆپۆزسیۆنن و پشتیوانی لە پڕۆژەکەى ئەو دەکەن.

چاوەڕێ دەکرێ ئەو کۆبوونەوەى بڕیارە لە بارەى پڕۆژەیاساکە ساز بکرێ، هەردوو پارتی چەپ و سەوزەکان، کە دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنن، پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکە  بکەن.

هێلین زۆمەر دەشڵێت: ئێمە وەک فراکسیۆنی چەپ، (3) داواکاریمان ئاراستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کردووە،  یەکەم: پێویستە پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆسەی ئەنفال و  کیمیابارانی هەڵەبجە، دواى ئەو ماوەیە زۆرە بە جینۆساید بناسێنێت. دووەم: ناوچەکانى قوربانیان و بەرکەوتوانی کیمیایی قەرەبوو بکرێنەوە، ئاوەدان بکرێنەوە. سێیەم: ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییانەش کەهاوکاری رژێمی سەددام حوسێنیان کردووە، بدرێنە دادگا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین