چوار تۆمەتبار دەسگیرکران کوردستانی

نوچەنێت

پۆلیسی فریاکەوتن توانییان چوار تۆمەتبار لەشەقامی 150 مەتری شاری هەولێر دەستگیربکەن. کە ویستوویانە کێبڵی کارەبا ببڕن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە( 17/شوبات/2022)  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە لەشەقامی (150 ) مەتری شاری هەولێر خەریکی بڕینی کێبڵی کارەبایی بوون."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتبارەکان چوار کەسن، رەوانەی  نەهێشتنی تاوان کران بۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوە. لەکاتی دەستگیرکردنی تاوانبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر مقەستێک و هەندێک کێبڵی کارەباییش کە بڕیبوویان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین