بەشە خۆراکی مانگانەی بەشێک لە هاوڵاتییان دەبڕدرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بە پێی رێنماییەکی حکومەتی فیدراڵی، هەرکەسێک موچەی لەسەری ملیۆنێک و 500هەزار دیناربێت بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای هەولێر دەڵیت: ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، حکومەتی عێراقی بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕێت لەجیاتی ئەوە دەخرێتە سەر بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی کەم دەرامەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022) عیماد رەفعەت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند " حکومەتی عێراق لە رێگای فۆرمێکەوە کە دەدرێت بە فەرمانبەران، بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوە لەگەڵ فەرمانبەرە پلە تایبەتەکان ئەوانەی کە(ئەندام پەرلەمان، ئەندام ئەنجومەن، زۆربەی بەڕێوەبەرەکان و بەڕێوەبەری گشتی، بەرپرسە باڵاکان) دەردەکەوێت کە موچەیان چەندە، ئەوەی موچەی لە ملێۆنێک و نیو زیاتربێت بەش خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت".

عیماد رەفعەت دەڵێت "ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، حکومەتی عێراقی خۆراکەکەی دەبڕێت لەجیاتی ئەوە بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و کەم موچەی پێ زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شتی دیکە بۆ بەشە خۆراک زیاد دەکرێت، پێشبینی دەکەین لە 20٪ لە هەرێمی کوردستان و ٪30عێراق بگرێتەوە، چونکە هەموویان فەرمانبەر نین، لەو بڕوایەشدام خەڵکێکی زۆر بگرێتەوە".

لەبارەی چوونە بواری جێبەجێکرانی ئەم بڕیارە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر گوتی"لە عێراق بە تەواوی کاتەکەی نازانم، بەڵام لە کوردستان لەگەڵ موچەی مانگی دوو فۆڕمێک دەدرێت، ئەگەرێکی دیش هەیە ئەوان خۆیان بزانن کێ موچەکەی زۆرە لە ملێۆنێک و نیو زیاترە یەکسەر نووسراو دەکەن بۆ وەزارەتی بازرگانی شارەکان، کە بۆ نمونە 1000)یاخود (2000ناوە بەشە خۆراکیان ببڕە، بەڵام ئەوانەی موچە بنەڕەتییەکە دەگرێتەوە نەوەک ئەوکەسانەی بە موکافەئەوە دەگاتە یەک ملیۆن و نیو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین