سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى دەستوور ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکى باڵیۆزى نوێى ئیتاڵیا لە عێراق، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆگرامەكانی نیشان دا، "جەخت خواستی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا" دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازی لە ماریزیۆ گریگانتێ باڵیۆزی نوێی ئیتالیا له‌ عێراق کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، گریگانتێ پوختەیەكی لە كار و پرۆگرامەكانی داهاتووی پێشكەش كرد، "هەروەها جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان کرده‌وه‌."

سەبارەت پێشهاته‌کانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، باڵیۆزى ئیتاڵیا، "ڕۆڵی پێشمەرگەی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێکشکاندنی داعش، بەرز نرخاند."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەر لە کۆبوونەوەکەدا، "تیشكی خستە سەر دۆخی ئەمنی و سیاسیی عیراق و جه‌ختی له‌ گرنگیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عیراق و پێشمەرگەی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی تیرۆر کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور نیشان دا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین