گه‌ڕێكى تر‌ى دانوستاندن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت
نوچه‌نێت
رێزان شێخ دلێر راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان رایگه‌یاند، پارتى و یه‌كێتى گه‌ڕێكى تر‌ى دانوستاندن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كى بۆ ئه‌م دانوستاندنه دیار نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوباتى 2022 رێزان شێخ دلێر له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى رایگه‌یاندووه، دانوستاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشیتمانى كوردستان له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار كۆتایى نه‌هاتووه، به‌ڵكو خولێكى تر‌ى دانوستاندن ده‌كه‌نه‌وه.
رێزان شێخ دلێر روونى كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێتى ده‌رگاى گفتوگۆى بۆ ئه‌م بابه‌ته كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده نییه سازش له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى خۆى بكات.
بڕیار بوو له حه‌وتى ئه‌م مانگه له په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته نه‌كرووه و هه‌ر یه‌كه له پارتى و یه‌كێتى كاندیدى خۆیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment