وەزارەتى پێشمەرگە: سەرجەم کارەکانى دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو بووە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، پێکهێنانى سەرجەم کارەکانى دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو بووە و دەشڵێت، چاوەڕێى وەزارەتى بەرگریى عێراق دەکەن تاوەکو لەو ناوچانەى بۆشایی ئەمنى هەیە ئەرک وەربگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022)،  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ماسیۆ، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لەعێراق و سووریا، مەترسییەکانی تیرۆر، بەیەکەوە رۆڵبینینی هێزەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرد.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی فەرەنسا، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتەکەی و راوێژکارانی سەربازی سوپای فەرەنسای بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە."

له‌ بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کارەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەمەش وەزیری پێشمەرگە گوتى، "لەلای وەزارەتی پێشمەرگه سەرجەم کارەکانی ئەو لیوا هاوبەشانە تەواوکراوەو چاوڕوانی وەزارەتی بەرگری عیراقین، بۆ ئەمەش داوایکرد لەگەڵ هاوپەیمانان فەرەنسا رۆڵی خۆی لەهاندانی لایەنی عیراقی بۆ پێکهێنانی خێرای ئەو لیوا هاوبەشانە بگێڕێت، تا بەرپرسیارێتی لەو ناوچانە ببینن کە بۆشایی ئەمنیان هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین