هاتووچۆى هەولێر: هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستەمى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى نەکراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلسى هاتووچۆى هەولێر ڕاگەیێندراوێکدا دەنگۆى گۆڕانکاریکردن لە لەسیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، "کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نییە وەنەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلسى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بۆ وروژاندنی خەڵک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر گۆڕانکاری لەسیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری، کەگوایا نرخی فۆرم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت، وەهەروەها مەرجی ئەوە دادەنرێت کەهەر کەسێک بیەوێت مۆلەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12 ڕۆژ بچێتە نوسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین."

هاتووچۆى هەولێر زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، گوایە ئەو کەسەى مۆڵەتى شوفێرى دەردێنى، دەبێ "بۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بەیاساکانی لێخوڕین، کەئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاوڵاتیان دروست دەکات، ئێمە بۆهەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نییە وەنەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)،وەئەوەی بڵاوبۆتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بەهاتووچۆوە بێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە نەک لەبڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین